گێتی
ئیبراهیم رەئیسی دەبێتە سەرۆک کۆماری ئێران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە راپرسییەکدا کە لەناو هاوڵاتییانی ئێران ئەنجامدراوە یەکێک لە كاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری ئێران براوەی هەڵبژاردنەكانی ئێران دەبێت، رۆژی 18ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران بەڕێوەدەچێت.
ماڵپەری ناوەندی ئیسپای ئێرانی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی نوێترین راپرسی ناوەندەكەیان سەبارەت بە دەنگدانی هاوڵاتییانی ئێران بە كاندیدەكانی سەرۆكایەتیی كۆمار ئیبراهیم رەئیسی، کاندید بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار 60.6%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە، هاوكات موحسین رەزایی، 0.8% و سەعید جەلیلی، 3.5% و عەبدوناسر هیمەتی، 3.7% و ئەمیر حسێن قازی زادە، 3.1% و عەلیرەزا زاكانی، 3% و موحسین میهر عەلیزادە، 0.7%ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.
رۆژی 18ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران بەڕێودەچێت و تائێستا بەپێی دوو راپرسی جیاواز، ئیبراهیم رەئیسی، کاندید بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار زۆرینگەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.