عیراقی

پێشینەی قەرزی کڕینی ئۆتۆمبیل بە هاوڵاتییان دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشینەی قەرزی کڕینی ئۆتۆمبیل بە هاوڵاتییان دەدرێت
مەودا میدیا-

بانکی رافدەینی سەر بە حکومەتی فیدڕاڵی لە بەغدا ئاشکرایکردووە پێشینەی قەرزی کڕینی ئۆتۆمبیل دەدەنە فەرمانبەرانی بەغدا و سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عیراق.

بەپێی هەواڵێکی بڵاوکراوەی ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز، بانکی رافیدەین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "پێشینەیەك دەدرێت بەو فەرمانبەرانەی کە مووچەکانیان سەر بە بانکی رافیدەینە و لە رێگەی (کی کارد)ەوە وەری دەگرن، پێویستیشە ئەو فەرمانبەرانە پشتگیری فەرمانگەکەی بهێنێت بە مەبەستی سەلماندنی کارەکەی".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو هاوڵاتییان و خانەنیشینانەی کە مووچەکانیان نەبەستراوە بە بانکی رافیدەینەوە، بۆ وەرگرتنی ئەو پێشینەیە دەبێت کەفیلێک کە مووچەی هەمیشەیی سەر بە حکومەتی هەبێت بهێنێت، هەروەها مانگانەش نیوەی مووچەکەی بە سوودەوە لێوەردەگیرێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان