گێتی
زانیاری نوێ سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوێنێ هەینی 18ی حوزەیرانی 2021 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوەچوو، بەپێی پێشبینییەکان ئیبراهیم رەئیسی، لەپێش هەموو کاندیدەکانی دیکەوەیە، نزیکەی 60 ملیۆن هاوڵاتیی مافی بەشداریکردنیی هەڵبژاردنەکەیان هەبووە و رێژەی زیاتر لە %50ی دەنگدەران بەشداری هەڵبژاردنەکانییان کردووە.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە پاش ئەوەی کاتژمێر 12ی ئەمشەو دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان لە تەواوی وڵاتدا داخران، بەپێی پێشبینییەکان تائێستا ئیبراهیم رەئیسی، کاندید بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئێران، لەپێش سەرجەم کاندیدەکانی دیکەوەیە و موحسین رەزایی، لە پلەی دووەمدایە و عەبدولناسر هیمەتی و ئەمیر حسێن قازی زادە، لە پلەكانی سێهەم و چوارەمدان.
ئاماژە بەوەشکراوە بەڵام تائێستا دەنگەکانی شارە گەورەکان جیانەکراونەتەوە و پێدەچێت گۆڕانکاری لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا دروستبکات، هەروەها 59 ملیۆن و 310 هەزار و 307 هاوڵاتیی مافی بەشداریکردنی هەڵبژاردنەکەیان هەبووە و رێژەی زیاتر لە %50ی دەنگدەران بەشدارییان کردووە.
پ.ح