گێتی

نەتەنیاهۆ ئامادە نییە خانووی سەرۆکایەتیی رادەست بکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەتەنیاهۆ ئامادە نییە خانووی سەرۆکایەتیی رادەست بکات
مەودا میدیا-

پاش ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتییدا شکستی هێنا، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل ئامادە نییە خانووی تایبەت بە سەرۆکایەتیی رادەستی سەرۆکی نوێ بکات، سەرۆک وەزیرانی نوێ هۆشداری داوە لەماوەی 14 رۆژدا خانووەکەی بۆ چۆڵ بکات.

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە پاش ئەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکی پێشووی ئیسرائیل جارێکی دیکە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران هەڵنەبژێردرایەوە، لەئێستادا ئامادە نییە خانووی سەرۆکایەتیی رادەستی نەفتالی بێنێت، سەرۆک وەزیرانی نوێ بکات، نەتەنیاهۆ نووسینگەی سەرۆکایەتیی بەجێهێشتووە، بەڵام خانووەکەی بەجێ نەهێشتووە و ئامادە نییە رادەستی بکات.

ئاماژە بەوەشکراوە ئەو خانووە تایبەتە بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و تەنها ئەوان بۆیان هەیە تیایدا بمێننەوە، بێنێت هۆشداری داوەتە نەتەنیاهۆ لەماوەی 14 رۆژدا خانووەکەی بۆ چۆڵ بکات و رادەستی بکات، بە پێچەوانەوە پرۆژە یاسایەک دەدەنە پەرلەمانی وڵاتەکەیان تائەوەی بەپێی یاسا ئەو خانووە لە نەتەنیاهۆ وەربگیرێتەوە.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد