عیراقی

موقته‌دا سه‌در: گه‌ل سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ڵبژارد

مەودا میدیا - سلێمانی |


موقته‌دا سه‌در: گه‌ل سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ڵبژارد
مه‌ودا میدیا-

موقته‌دا سه‌رد، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌ڵێت گه‌ل سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ڵبژارد نه‌ك لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، داواش ده‌كات له‌ عه‌لاوی نه‌كه‌وێته‌ ژێر فشاره‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان.

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند "گه‌ل سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ڵبژاردووه‌ نه‌ك لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، ئه‌مه‌ش بۆ ئایینده‌ هه‌نگاوێكی باشه‌".

موقته‌دا سه‌در، داوای له‌ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت كرد نه‌كه‌وێته‌ ژێر گوشاره‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان و به‌زووترین كات كارنامه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت و واده‌یه‌ك دیاری بكات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌ له‌ عیراقدا".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان