کوردستانی

ژمارەیەک هاوڵاتی بەهۆی هەرەسی بەفرەوە گیریان خوارد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک هاوڵاتی بەهۆی هەرەسی بەفرەوە گیریان خوارد
مەودا میدیا-

له‌ پارێزگای هه‌كاری دوای سێ كاتژمێر له‌ هه‌وڵی تیمه‌كانی راماڵینی به‌فری رێگاوبانه‌كان  10 سه‌رنشینی دوو مینی پاس كه‌ یه‌كێكیان نه‌خۆش بوو و به‌هۆی به‌فر و هه‌ره‌سی به‌فره‌وه‌ گیریان خواردبوو رزگار كران.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ به‌هۆی به‌فر و هه‌ره‌سه‌وه‌ مینی پاسی یه‌كه‌ی خزمه‌تگوزاری نه‌خۆشخانه‌ی حكومی هه‌كاری و مینی پاسی گوندی كایماكلی كه‌ 10 سه‌رنشینیان هه‌ڵگرتبوو و به‌ره‌وه‌ گونده‌كه‌ ده‌چوون كه‌ 45 كم له‌ ناوه‌ندی هه‌كاریه‌وه‌ دووره‌ به‌هۆی داخرانی رێگاكه‌وه‌ گیریانخوارد.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی تیمی په‌یوه‌ندیدار گه‌یشته‌ ناوچه‌كه‌ و دوای سێ كاتژمێر له‌ كاركردن رێگاكه‌ی كرده‌وه‌ و هاووڵاتییه‌كانی رزگار كرد.

هاوکات، به‌هۆی هه‌ره‌سی به‌فره‌وه‌ رێگای نێوان هه‌كاری و وان بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ڕووی هاتوچۆدا داخرا.
Qaiwan
Qaiwan