کوردستانی
کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتی بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوێنی دووەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی بەمەبەستی گفتوگۆکردن و پەسەندکردنی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی بەڕێوەچوو، بەڵام گفتوگۆکان سەبارەت بە هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ کۆتایی نەهات.
دڵپاک تاهیر، ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتیی کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ کۆدەبێتەوە کە درێژە پێدەری کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنەکە دەبێت".
هەروەها پێشتریش مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاندبوو "بە یەک کۆبوونەوە گفتوگۆ و دەنگدان لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی تەواو نەبێت، بەڵام ئەوەی گرنگ بێت بۆ داهاتوو گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و بڕیاری لەسەر دەدەین".