کوردستانی

بە فەرمی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە فەرمی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی مانگ لە دادگای باڵای سعودیە لەبارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد، بەپێی دیاریکردنەکە بێت یەکەم رۆژی جەژنی قوربان تەنها 11 رۆژی ماوە.

ئەمڕۆ هەینی 9ی تەموزی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی مانگ لە دادگای باڵای سعودیە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد و رایگەیاند " 20ی تەموزی 2021 یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت".

جێگای ئاماژە، ساڵانە هەرێمی کوردستان و عیراق و وڵاتانی ئیسلام بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان پشت بە وڵاتی سعودیە دەبەستن، ساڵانەش لە دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ و 10 شەو بەسەر جەژنی رەمەزاندا جەژنی قوربان دەبێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan