گشتی

ئاگادارکردنەوەی دایکان و باوکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارکردنەوەی دایکان و باوکان
مەودا میدیا-

دکتۆرە دیلمان ئازاد خۆشناو، پسپۆڕی پزیشکی دادوەری لە بابەتێکدا ئاگاداری دایکان و باوکان دەکاتەوە لەبارەی بەکار‌هێنانی ئینتەرنێت لەلایەن منداڵەکانیانەوە، خوێنەری بابەتەکە بە:

بەهۆی نەبوونی سانسۆر لەسەر هێڵەکانی ئینتەرنێت، بەهۆی پیشەکەوتنەوە رۆژانە بەسەرهاتی جیاواز دەبیستین و بەداخەوە زۆر جار ئەو بەسەرهاتانە دەبنە هۆی دروستبونی کارەساتی نەخوازراو.

بەهۆی پسپۆڕییەکەمەوە، زۆر کەس پەیوەندیم پێوە دەکەن یان نامەم بۆ دەنێرن و داوای روونکردنەوە دەکەن، لەپێناوی ئەوەی دایکان و باوکان ئاگاداری زیاتری رۆڵەکانیان بن، بەر لەوەی روداوی نەخوازراو رو بدەن، دەمەوێت چەند بەسەرهاتیک بخەمەڕوو بە ئامانجی ئەوەی دایکان و باوکان هۆشیار بن و بەرپرسیارانە لەگەڵ رووداوەکان مامەڵە بکەن و بۆ رێگریکردنیش لە رووداوی نەخوازراو پێویستمان بە هۆشیاری زیاترە، ئەم رووداوانە پەیوەندییان پیمەوە کردووە کە چی بکەن بۆ کچەکانیان منیش رێگەم پێنیشاندان کە لە رێگەی لایەنێکی فەرمی کچەکانیان دەهێنن بۆ پزیشکی دادوەری بۆ ئەوەی لەلایەن لیژنەوە ببینرێن و پشکنینیان بۆ بکریت.

سێ بەسەرهات تەنها لەماوەی دوو هەفتەی رابردوو کە دووانیان داوایانکرد بەسەرهاتەکان باس بکەم بۆ ئەوەی ببیتە بەرچاو روونی بۆ دایکان، هۆکاری زۆربوونی ئەم حالەتانە دەگەڕێنمەوە بۆ بەکارهێنانی ئینتەرنیت بەبێ سانسۆر و سەیرکردنی سایتە پۆڕنەکان لەلایەن هەرزەکاران و منداڵان. 

1-ئەمە نمونەیەک کە دایکەکە خۆی داوای کرد بەسەرهاتەکە باس بکەم بۆ ئەوەی دایکانی دیکە سوودی لێ ببینن و ئاگادارییان زیاتر بیت، دایکێک بەشڵەژانێکی زۆرەوە پەیوەندیی پێوەکردم و باسی ئەوەی بۆ کردم شەوێکیان کچەکەی هاتووەتە ژورەکەی و بینیویەتی هەندێک خوێن بەجلەکانیەوەیەتی، کچەکەی بەر لەوەی دەست بکات بەقسەکردن، دەستیکردوە بەگریان، ئەو دایکە بۆی گێڕامەوە سەرەتا کەمێک کچەکەمم هێورکردەوە بۆ ئەوەی بزانم چی روویداوە، کچەکەم بۆی گێڕامەوە چۆن خوی گرتووە بەسەیرکردنی سایتە پۆڕنەکان و ئەویش لاسایی یەکێک لە ڤیدیۆکانی کردووەتەوە کە کچێک دەستکاری خۆیکردووە، ئەویش هەمان کردەوەکانی ئەو کچەی دووبارەکردووەتەوە و سەیردەکات خوێن دەبینێت، بۆیە یەکسەر هاتووەتە لای من تا بزانێت چی بکات.

بەداخەوە کە رێکارەکانی چۆنیەتی ئەنجامدانی پشکینینم پێی وت و ئەو دایکە پشکنینی بۆ کچەکەی کردبوو، دەرکەوت کچەکەی پەردەی کچێنی لەدەستداوە، ئەوەی بەلای دایکەکەیەوە گرنگ بو لەباسکردنی چیرۆکەکەی دەیویست ئەم روداوەی بەسەر کچەکەی ئەو هاتووە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەو کچانەی دەبنە قوربانی یٔەو جۆرە سایتە پۆڕنانە. 

2-یەکێکی دیکە لە نموونەکانی دوو هەفتەی رابردوو، ئەوەبوو دایکێک پەیوەندیی پێوەکردم و بەوشێوەیە چیرۆکی کچەکەی بۆ گێڕامەوە، بەهۆی مەشغولیم بەکاری ماڵەوە، هەموو رۆژ کچەکەم مۆبایلەکەی دەبردم و دەرۆیشتە ژورێک بەتەنیا، دوای ماوەیەک کە کارەکانم تەواو کرد، بینیم کچەکەشم هاتە دەرەوە لەو ژورەی کە بەتەنیا بوو، بەڵام بینیم بەشێکی جلەکانی بەخوێنە. کە ئەم دۆخەم بینی زۆر شڵەژام، کچەکەمم هێناو لەگەڵی دانیشتم، پرسیاری ئەو خوێنەم لێی کرد کە بەجلەکانیەوەیەتی. ئیدی کچەکەم دەستی بەگریانکردوق هەموو شتێکی بۆ باسکردم کە چۆن لەرێگەی ئینتەرنێتەوە سەیری ئەو سایتانەی کردووە و ئەویش لەژێر کاریگەری ئەو دیمەنانەی بینیویەتی دەستکاری خۆی کردووە.

دەمەوێت لەکۆتاییدا ئەوە بە دایکان و باوکانی بەڕێز بڵێم، خستنە بەردەستی ئینتەرنێت بۆ منداڵانی هەرزەکار بابەتێک نییە بتوانی منداڵەکانتی پێ سەر گەرم بکەی، ناڵێین منداڵ داببرە لە دونیای سەردەم، بەڵام چاودێری بکە و فێری بکە چۆن بۆ سوود بەکاریبهێنێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە