کوردستانی

باوکی سێ منداڵ لەکاتی کۆڵبەریدا شەهید دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


باوکی سێ منداڵ لەکاتی کۆڵبەریدا شەهید دەکرێت
مەودا میدیا-

دوێنێ هەینی کۆڵبەرێک کە باوکی سێ منداڵە لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئورمیە بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران شەهید کراوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، دوێنێ هەینی 9ی تەموزی 2021 هێزەکانی سوپای پاسداران لە دۆڵی بنار هەڵکەوتوو لە ناوچەی مەرگەوەری ئورمیە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لەئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی "عەبدولعەزیز حاجی پوور" تەمەن 43 ساڵ گیانی لە دەستداوە.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو کۆڵبەرە لەکاتێکدا جگەرەی پێبووە لە مەودایەکی نزیکەوە لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە، عەبدولعەزیز حاجی پوور، باوکی سێ منداڵ و خەڵکی گوندی چریک ئاوا سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ئورمیەیە.

ئەوەشخراوەتەڕڕ، تەرمی ئەو کۆڵبەرە رەوانەی پزیشکی دادی ئورمیە کراوە و هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە رادەستی کەسوکارەکەی نەکراوەتەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan