کوردستانی
حکومەت سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراک لە سلێمانی رایدەگەیەنێت بەردەوامن لە دابەشکردنی ئەو بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان، ئاماژەی بەوەشکرد ئەو سەبەتە خۆراکەی کە وەزارەتی بازرگانی عیراق دابینکردووە لە مانگی تەموزی 2021 بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت.
شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراک لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەردەوامین لە دابەشکردنی ئەو بەشەخۆراکەی هاوڵاتییان کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆمان دابین دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەئێستادا سەرقاڵی دابەشکردن برنج و زەیتین بەسەر هاوڵاتییاندا، برنجەکە هی مانگی شوباتی 2021 و مانگی تەموزی 2020ە کە بڕەکەی 12 هەزار تۆنە".
لەبارەی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا شەوکەت محەمەد وتی "ئەو سەبەتە خۆراکەی کە وەزارەتی بازرگانی عیراق دابینکردووە لە مانگی تەموزی 2021 بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت کە لە شەش بۆ حەوت مادە پێکهاتووە".
س.س

بیروڕا