کوردستانی

ئاگاداریی ئەو گەشتیارانە دەکرێتەوە کە سەردانی وڵاتی ئێران دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگاداریی ئەو گەشتیارانە دەکرێتەوە کە سەردانی وڵاتی ئێران دەکەن
مەودا میدیا-

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگاداریی سەرجەم ئەو گەشتیارانە دەکاتەوە کە لە رێگەی ئەو مەرزەوە گەشت ئەنجام دەدەن بۆ وڵاتی ئێران و ئاماژە بەوەدەکات پێویستە گەشتیاران پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان پێبێت و ئەنجامەکەشی نەگێتیڤ بێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئاگاداریی هەموو هاوڵاتییان و گەشتیارانی بەڕێز و خۆشەویستی هەرێمی کوردستان دەکەین، ئەوانەی کە بە نیازن لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە گەشت و سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن پێویستە بڕوانامەی پشکنینی کۆرۆنا (ئەنجامی نێگەتیف ) لەگەلیان دابێت. بە پێچەوانەوە هەر هاوڵاتی یان گەشتیارێک بڕوانامەی پشکنینی کۆرۆنای لەگەڵدا نەبێت دەوڵەتی ئێران رێگایان پێنادات سەردانی ئێران بکەن و دەگەڕێندرێنەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "بۆیە تاکو هاوڵاتییانی خۆشەویست تووشی گرفت و زەحمەتی رێگە نەبن، داوا لە هەموو گەشتیارە بەڕێزەکان دەکەین بەبێ هەبوونی بڕوانامەی پشکنینی کۆرۆنا بە مەبەستی چوون بۆ وڵاتی ئێران سەردانی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران نەکەن، چونکە رێگایان پێنادرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan