کوردستانی
رووداوێکی هاتوچۆ پێنج قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی گشتیی کەرکوک - سلێمانی لە نزیک بانی مەقان کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون کە ژن و منداڵیشیان تێدایە.
عومەر عەلی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی تەموزی 2021 لەسەر رێگەی گشتیی کەرکوک - سلێمانی لە نزیک بانی مەقان روویدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (نیسان دەبڵ و سیترۆنی تایبەت)، ئۆتۆمبێلە سیترۆنەکە کە شۆفێرەکەی ژن بووە و خەڵکی خوارووی عیراقە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە چووەتە ئەوبەری شەقامەکەوە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلەکەی دیکەدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلی دەبڵەکە گیانی لەدەستداوە، ئۆتۆمبێلەکەی دیکەش چوار کەسی تیادا بووە دوو ژن و دوو منداڵ برینداربوون، دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ و وەرگرتنی چارەسەر سەرەتایی بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە دوو لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون".

س.س