کوردستانی

کاتی دابەزینی نرخی بەنزین دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دابەزینی نرخی بەنزین دیاریکرا
مەودا میدیا-

جێگری سه‌رۆکی لێژنه‌ی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژانی داهاتوودا بەهۆی ئاسانکاری بۆ کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی بەنزین و گرتنەبەری چەند رێکارێک، نرخی بەنزی دابەزینی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت.

گولیزار ره‌شید سندی، جێگری سه‌رۆکی لێژنه‌ی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند "به‌پێی به‌دواداچونه‌کانمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانە سروشتییەکان دڵنیاییان پێ داوین له ‌چه‌ند رۆژی داهاتوو نرخی به‌نزین دابه‌زین به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینیێت". 

ئەوەشی روونکردووەتەوە، دابەزینی نرخی بەنزین له‌ ئه‌نجامی گرتنه‌به‌ری چه‌ند رێکارێک دەبێت له‌وانه؛ که‌م کردنه‌وه‌ باج و رسومات له‌سه‌ر کۆمپانیاکانی هێنانی به‌نزین و خستنه‌رووی تێچوی که‌متر بۆ ئه‌وانه‌ی به‌نزین ده‌هێنن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ئێستا وه‌زاره‌ی سامانە سروشتییەکان له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکان له‌سه‌ر خه‌ته‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ که‌مترین نرخ و کوالێتی باش به‌نزین هاوردەبکەن".

جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان ئەوەشی خستووەتەڕوو "به‌شێک له‌ گرانبوونی به‌نزین په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ له ‌ناو خودی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌نزین هاورده‌ ده‌کرێت  گران بووه"‌.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو هەڵکشانی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتیان و شۆفێرانی لێکەوەتەوە.

ر.ئ