کوردستانی
دووشەممە و سێشەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە، بە پێی ئەو خشتەیەش مووچەی هەموو ئەو وەزارەت و دامەزراوانەی کە مووچەیان وەرنەگرتووە دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی تەمموزی 2021 وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەیەکی دیکە دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "سبەینێ دووشەممە 12/7/2012مووچەی هەریەک لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەزارەتی رۆشنبیری، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێکردن، سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە "رۆژی سێشەممە 13/7/2021 مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت".
ئەوەش لە کاتێکدایە، دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران بە چەند هۆکارێک دواکەوت، ئەوەش نیگەرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی لێکەوتەوە.
س.س
س.س