کوردستانی

هێرش دەکرێتە سەر هاوڵاتییەک و 50 ملیۆن دیناری لێ دەدزرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێرش دەکرێتە سەر هاوڵاتییەک و 50 ملیۆن دیناری لێ دەدزرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر کاسبکارێک کە لە بازاڕی دۆلارەکەی قەڵادزێ مامەڵە بە دراو دەکات 50,000,000 پەنجا ملیۆن دیناریان لێ رفاندووە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "پاش ئەوەی رۆژی 11/8/2020 دوو کەسی دەمامکدار لە رێگەی ماتۆڕسکیل هێرشیان کردە سەر کاسبکارێک کە لە بازاڕی دۆلارەکەی قەڵادزێ مامەڵە بە دراو دەکات 50,000,000 پەنجا ملیۆن دیناریان لێ رفاند و دوایی ڕووداوەکە و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر (مکافحه) دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد".

ئاماژەی بەوەشکرد "دوای بەدەستهێنانی زانیاری ورد و ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتباران لە لایەن مکافحەی پشدەر ئەمڕۆ تۆمەتباری سەرەکی لەلایەن مکافحەی هەولێر بە مادەی 443 لە یاسایی سزادانی عیراقی دەستگیر کرا".

باسی لەوەشکرد "بەوتەی سکاڵاکار، پاش ئەوەی لە ماڵەوە هاتۆتە دەرەوە بەمەبەستی چونی بۆ بازاڕی دۆلارەکە لە رێگەی دوو کەسی دەمامکدار بە ماتۆڕسکیل هێرشیان کردووەتە سەری و تورەکەکەیان لێ رفاندووه کە 50 ملیۆن دیناری تێدا بووە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

زەویی باتڵاخ

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان