کوردستانی
زانیاری نوێ لەبارەی ناردنی 200 ملیار دینارەکەی حکومەتی عیراق بۆ هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کەمێک پێش ئێستا هەواڵی ناردنی 200 ملیار دینارەکەی حکومەتی عیراق بۆ هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە، ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە مەودا میدیایەوە زانیاری دەخاتەڕوو.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بەڵێنی دابوو ئەو 200 ملیار دینارە بخاتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەواڵی ناردنی 200 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان راستە، چونکە سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بوو ئەو پارەیە بنێرێت و دیارە مستەفا کازمیش بڕیارەکەی داوە و پارەکە خراوەتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان".
س.س