گێتی
میلیشیاکانی ئیسماعیل خان لە ئەفغانستان دەرکەوتنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جارێکی دیکە میلیشیاکانی ئیسماعیل خان لە ناوچەکانی سەر بە هەرێمی هیرات لە سنووری نێوان ئەفغانستان و ئێران دەرکەوتوونەتەوە و دەڵێن شەڕی تاڵیبان دەکەن و ناوچەکانی هیراتیان لێوەردەگرنەوە.
دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان و کۆنترۆڵکردنی بەشێکی زۆری ناوچەکانی ئەو وڵاتە لەلایەن بزووتنەوەی تاڵیبان، جارێکی دیکە میلیشیاکانی ئیسماعیل خان دەردەکەوەنەوە و ئامادەیی خۆیان دەردەبڕن لە پاڵ سوپای وڵاتەکەیاندا دژی بزووتنەوەی تاڵیبان بجەنگن.
ئەم گرووپە چەکدارییە کە ناسراون بە موجاهیدینی ئەفغانی ژمارەیان چەند هەزار چەکدارێک دەبێت و لەلایەن ئیسماعیل خانەوە سەرۆکایەتیان دەکرێت و یەکێکن لەو گروپانەی کە لە ساڵی 2001 دا لە پاڵ هێزەکانی ئەمەریکا شەڕی بزووتنەوەی تاڵیبانیان کردووە.
چەکدارانی ئیسماعیل خان دەڵێن "لەم دۆخەدا، کاتێک هێرش دەکرێتە سەر شارەکەمان و دەیانەوێت وێرانی بکەن، ئێمە جارێکی دیکە ئامادەین لەژێر فەرمانی ئیسماعیل خاندا شەڕ بکەین و هیچ ترسێکێشمان لە دوژمن نییە ".
لای خۆشیەوە مەعروف گولامی، فەرماندەی گرووپی ئیسماعیل خان باس لە بڵاوەپێکردنی چەکدارەکانیان دەکات لە ناوچەکانی هیرات و رایگەیاند "ئێمە هێزەکانمان لە چەند خاڵێکی نزیک ناوچەی 'زیندا' بڵاوەپێکردووە، کە کەوتووەتە دەست تاڵیبان، هەروەها موجاهیدینی دیکەمان ناردووەتە بەشەکانی دیکەی هیرات".
ئەوە لە کاتێکدایە، دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان، بزووتنەوەی تاڵیبان دەستی بە هێرشەکانی کردەوە و بە وتەی خۆیان دەستیان بەسەر %85 خاکی ئەو وڵاتەدا گرتووە.
ر.ئ