کوردستانی

وەزارەتی دارایی لەبارەی ناردنی 200 ملیار دینارەکەی بەغداوە روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی  لەبارەی ناردنی 200 ملیار دینارەکەی بەغداوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەباری ناردنی 200 ملیار دینارەکەی حکومەتی عیراق بۆ هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەمڕۆ یەکشەممە كاتژمێر 2:00ی پاشنیوه‌ڕۆ رێکەوتی 2021/7/11، لە چوارچێوەی جێبەجێ کردنی رێکەوتننامەی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق، ئەمڕۆ یەکەمین بڕە پاره‌ لە لایەن حکومەتی فیدراڵی عیراق کە بڕی 200 ملیار دینارە، خرایه‌ سه‌ر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بانکی ناوەندی عیراق لقی هەولێر".

س.س
Qaiwan
Qaiwan