کوردستانی
هەواڵێکی خۆش بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو رسوماتە خۆش بوو کە لە دەرچووانی پەیمانگە و زانکۆکان لەبری نووسراوی پشتگیری بۆ دامەزراندن وەکو کارمەندی کاتیی کۆمسیۆن، لێیان وەردەگیرا.
بەگوێرەی نووسراوێکی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە، بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندیی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان دراوە.
لە نووسراوەکەدا کە واژۆی ئارام محەمەد قادر، وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی لەسەرە، بڕیاری ئەوە دراوە؛ لەمەودوا لەو پارەیە خۆشدەبن کە وەکو رسومات لە دەرچووانی زانکۆ لەکاتی وەرگرتنی پشتگیری بۆ دامەزراندنیان وەکو کارمەندی کاتیی کۆمسیۆن وەردەگیرا.
ئەمەش دوای ئەو نیگەرانیانە دێت کە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەریاندەبڕی و داوای لابردنی ئەو رسوماتەیان دەکرد.

ب.م