کوردستانی
ئاڵوگۆڕی چەند پۆستێکی ئەمنی لە سلێمانی ئەنجامدرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو مەراسیمی جیاوازدا سەرۆکە نوێکانی هەردوو دەزگای زانیاری و دژەتیرۆری ناساند.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 11ی تەمووزی 2021 لە دەباشانی سلێمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی مەراسیمی دەستبەکاربوونی هەریەک لە ئەژی ئەمین و وەهاب هەڵەبجەیی کرد، کە ئەوەی یەکەمیان دەبێتە سەرۆکی دەزگای زانیاری و ئەوەی دووەمیشیان پۆستی سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر وەردەگرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر هەردوو ناوبراو فەرمانی هەرێمییان، لەلایەن نیچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دەرچووە.
هەردوو دەزگای زانیاری و دژەتیرۆر، لەرووی کارگیڕییەوە بەشێکن لە پەیکەری کارگێری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئەویش سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە.
ب.م