گێتی
سەرۆكی جەهەپە: سەرۆك نابێت لە شەو و رۆژێكدا 24 كاتژمێر قسە بكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی پارتی گەلی کۆماری - جەهەپە دەڵێت سەرۆك كۆماری توركیا شكستیهێناوە لەوەی هەموو هاوڵاتییانی وڵاتەكەی بە سەرۆكی خۆیانی بزانن، ئەوەش دەڵێت نابێت سەرۆك لە شەو و رۆژێكدا 24 كاتژمێر قسە بكات.
كەمال كڵیچدار ئۆغڵو، سەرۆكی طةلى كؤمارى- جەهەپە رایگەیاند "توركیا دەوڵەتێكی دەوڵەمەندە، هەموو جۆرە شتێكمان بۆ خۆشگوزەرانی هەیە، بەڵام بەشێوەیەكى راست بەكارناهێنرێن".
سەرۆكی جەهەپە رەخنەی توند لە ئەردۆغان و شێوازی سەرۆكایەتییەكەی دەگرێت و پرسیار دەكات "ئەو تایبەتمەندییانە چین كە پێویستە لە سەرۆكی ئەم دەوڵەتەدا هەبن؟ پێویستە هەر دەنگدەرێك پێش ئەوەی بچێتە سەر سندوقی دەنگدان ئەو پرسیارە لە خۆی بكات و وەڵامەكەی دەستبكەوێت".
كڵیچدار ئۆغڵو وەڵامدەداتەوە و دەڵێت "پێویستە سەرۆك كەسێكی دەستپاك بێت، ئامێزی بۆ هەموو هاوڵاتییانی وڵاتەكەی بكاتەوە نەك تەنها بۆ پارتێك. مافی هیچ كەسێك نییە سەرۆكێك هەڵبژێرێت كە لە شەو و رۆژێكدا 24 كاتژمێر قسە بكات. سەرۆك دەبێت تەنها لە بابەتە گرنگەكاندا بەیاننامە دەربكات. نابێت سەرۆك لە هەموو شتە گەورە و بچووكەكاندا دەستتێوەردان بكات، هەروەها دەبێت سەرۆك ببێتە نموونە بۆ گەلەكەی".
خ.غ