کوردستانی
هەواڵێکی خۆش بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند لە مڕۆوە پرۆسەی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن بە شێوازی ئۆنلاین دەست پێدەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 12ی تەمووزی 2021 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "لە چوارچێوەى ئاسانکاریى و پێشکەشکردنى باشترین خزمەتگوزارى بەشێوازى ئۆنلاین بۆ خوێندکاران و قوتابیانى هەرێم، بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزین لەنێوان زانکۆ و پەیمانگەکان، وەزارەتى خوێندنى باڵا لە رێگەى ئۆنلاینەوە پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینی بەشەکانی خوێندنی خوێندکاران و قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی (2021 ـ 2022) رادەگەیەنێت".
عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا بە ماڵپەڕی فەرمیی حکومەتی راگەیاندووه "بەمەبەستى ئاسانکاریى بۆ خوێندکاران و قوتابیان و لە درێژەى هەوڵەکانى وەزارەت بۆ بەئەلیکترۆنیکردنى دامەزراوە زانستى و ئەکادیمیەکانى هەرێم، ماوەى دوو ساڵە لەلایەن فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون و ناوەندنى وەرگرتن و بەهاوکارى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى، پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران لەنێوان زانکۆکانى هەرێم بەشێوازى ئۆنلاین و لە رێگەى پلاتفۆڕمى تایبەت بەگواستنەوە و دابەزین ئەنجامدەدرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئامانج لەم خزمەتگوزارییە ئەوەیە ئاسانکاری بکرێت بۆ خوێندکاران کە پێویست نەکات چی دیکە بچنە وەزارەت و زانکۆکان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی گواستنەوەکەیان، بەڵکو بەشێوەی ئۆنلاین کارەکانیان ئەنجام بدەن.
لە رێگای ئەم بەستەرەوە وردەکاری پرۆسەی گواستنەوەکە بخوێنەرەوە:
ر.ر