کوردستانی

نرخی بەناوکردنی ئۆتۆمبێل و ژینگەپارێزی دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی بەناوکردنی ئۆتۆمبێل و ژینگەپارێزی دیاریکرا
مەودا میدیا-

وتەبێژی ھاتوچۆی ھەرێمی كوردستان نرخی بەناوكردنی ئۆتۆمبێلی كرێ و تایبەت و بارو ونبوون و تازەكردنەوە و ژینگە و بەسەرچوونی راگەیاند و ئاماژە بەوەدەکات، بۆ بەناوكردنی ئۆتۆمبێلی كرێ 57 ھەزار دینار و ئۆتۆمبیلی تایبەت 105 هەزار دینار و ئۆتۆمبیلی بار 110 ھەزار دینار دەستنیشانکراوە.

ئەسعەد مەلا كەریم، وتەبێژی ھاتوچۆی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند "بۆ بەناوكردنی ئۆتۆمبێلی كرێ 57 ھەزار دینار و ئۆتۆمبیلی تایبەت 105 هەزار دینار و ئۆتۆمبیلی بار 110 ھەزار دینار دیاریكراوە، هەروەها نوێکردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبیل بۆ ھەرسێ جۆری ئۆتۆمبێل 40 ھەزار دینارە و بۆ بەسەرچوونی ساڵانەش 15پانزە ھەزار دینارە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ژینگەپارێزی بۆ ئۆتۆمبێلی كرێ 15 ھەزار دینار و ئۆتۆمبێلی تایبەت 10 ھەزار دینار و ئۆتۆمبێلی بار 20 ھەزار دینارە، بەڵام بۆ رێگەوبان، ئۆتۆمبێلی كرێ 20 ھەزار دینار و ئۆتۆمبیلی تایبەت 10 ھەزار دینار و ئۆتۆمبێلی بار 50 ھەزار دینارە".

س.س

زۆرترین خوێندنەوە