کوردستانی

سەرۆک بافڵ تاڵەبانی: پێکەوە کوردستان بەرەو کەنارێکی ئارام دەبەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆک بافڵ تاڵەبانی: پێکەوە کوردستان بەرەو کەنارێکی ئارام دەبەین
مەودا میدیا-

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عیراق کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 12ی تەموزی 2021 بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عیراق، لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەسەندە سیاسییەکانی ھەرێم و عیراق و ناوچەکە کرا و ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کرا. 

هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە رەخساندنی زەمینەی لەبار و کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کرایەوە کە ببێتەمایەی سەقامگیری سیاسی و رەزامەندی ھەموولایەنەکان، هەروەها بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆی ھاوکێشەکان نەخشەڕێگە و ستراتیژی نیشتمانیی و روونی یەکێتی خستەڕوو و یەکخستنی ھێز و توانا و بۆچوونە جیاوازەکانی دووپاتکردەوە بۆ زاڵبوون بەسەر تەحەددییەکان و گەیشتن بە چارەسەری ریشەیی کێشەکان لەنێوان ھەرێم و عیراق.

لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند "دەمانەوێت ماڵی کورد رێکبخەینەوە و دیدی ھاوبەشمان ھەبێت بۆ پرسەکان. پێکەوە کوردستان بەرەو کەناری ئارامی و سەقامگیری ببەین، بۆ ئەوەش پێویستمان بە برا و هاوڕێکانمان دەبێت لە ھێزە شیعی و سوننەکان و سەرجەم هێز و لایەنەکانی تر کە پشتیوانمان بن و پێکەوە وڵاتێکی دامەزراوەیی بونیادبنێن و گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان ببووژێنینەوە، ئەمەش ئەو سیاسەتەیە کە یەکێتی پەیڕەوی دەکات".

س.س
Qaiwan
Qaiwan