کوردستانی
ئاگادارییەک بۆ ئەو هاوڵاتییانەی سەردانی ئێران دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی رایگەیاند، هەرهاوڵاتییەک لە رێگەی دەروازەی سنوری باشماخەوە سەردانی ئێران دەکات، پێویستە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە جۆری (PCR) کردبێت و لەکاتی گەشتەکەدا ئەنجامەکەی پێ بێت.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە هاتووە "ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکەین کە لە رێگەی دەروازەی سنوری باشماخەوە سەردانی وڵاتی ئێران دەکەن، دەبێت پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان کردبێت لە جۆری (PCR) و لە بنکە سنورییەکانیش ڤیزایان پێبێت".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە " پێویستە هاوڵاتیان پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە جۆری (PCR) کردبێت و لەکاتی گەشتەکەدا ئەنجامەکەی پێ بێت".
جەختی لەوەشکردووەتەوە، نابێت هیچ هاوڵاتییەک بەبێ هەبوونی ڤیزا سەردانی بنکە سنورییەکان بکات و دەبێت هەڵگری یەکێک لە مجۆرانەی ڤیزابێت( نەخۆشی، بازرگانی، وەبەرهێنان و خاوەن کارتی مانەوەی کارپێکراوی خوێندن ).
ئەوەشی دووپاتکردووەتەوە، هەرهاوڵاتییەک بەبێ جێبەجێکردنی ئەو رێناماییانە سەردانی دەروازە سنورییەکان بکات، لەلایان حکومەتی ئێرانەوە رێگەی پێنادرێت بچێتە ئەو وڵاتە.
ئەوەش لەکاتێکدایە بەهۆی بڵابوونەوەی شەپۆلی سێیەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێران رێکارەکانی خۆپارێزی لەسەر سنورەکانی چڕتردەکاتەوە بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ر.ر