گێتی

تاڵیبان داوای کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لەسەر خاکی وڵاتەکەی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تاڵیبان داوای کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لەسەر خاکی وڵاتەکەی دەکات
مەودا میدیا-

بزووتنەوەی تاڵیبان داوای کشانەوەی هێزەکانی توركیا لەسەر خاکی وڵاتەکەیان دەكات و رایگەیاند، مانەوەی هەر هێزێک لە وڵاتەکەیان بە پێشێلکردنی سەروەریی خاک و بە دژی بەرژەوەندیی نیشتمانی دادەنرێت.
 
دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان کشانەوە بزووتنەوەی تاڵیبان زۆربەی خاکی وڵاتەکەی کۆنترۆڵکردەوە و داوا لەو هێزە بیانییانەی دیکەش دەکەن کە خاکی وڵاتەکەیان جێبهێڵن و لە راگەیەندراوێکدا داوایان لە تورکیا کرد هێزەکانیان لە ئەفغانستان بکشێننەوە.

لە راگەیەندراوەکەی تاڵیباندا ئەوەش هاتووە "مانەوەی ئەو هێزەی تورکیا بڕیارێکی نەخوازراوە، دوای ئەوەی ئەنقەرە لەگەڵ واشنتۆن رێککەوت لەسەر پاراستنی فڕۆکەخانەی کابوڵ، دوای کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان".

ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە، مانەوەی هەر هێزێکی دەرەکی لەسەر خاکی وڵاتەکەیان لە ژێر هەر ناوێکدا بە داگیرکاری دادەنرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان رۆژی هەینی رابردوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لەگەڵ ئەمەریکا رێکەوتوون بۆ دابینکردنی ئاسایش و چۆنێتی پاراستنی فڕۆکەخانەی کابول.

ر.ر


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان