ئابووری

دەستگیرا بەسەر بڕی 500 کیلۆ چەوەندەر

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستگیرا بەسەر بڕی 500 کیلۆ چەوەندەر


مەودا میدیا-

لەلایەن هۆبەی کەرەنتینە کشتوکاڵی مەرزی تەوێلە دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر لە چەوەندەری خراپبوو.

کشتوکاڵی هەڵەبجە بڵاویکردەوە "لەلایەن هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی مەرزی تەوێڵە شۆشمێ، دەستگیرا بەسەر بڕی 500 کیلۆ چەوەندەر کە هاوردەکردنی بە پێی یاسا و رێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رێگەپێدراو نییە".

باس لەوەشکراوە "دوای دەستبەسەرداگرتنی گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران".

ساڵانە لە مەرزەکانی هەرێم و لەناو بازاڕەکاندا دەست بەسەر دەیان هەزار تەن لە خۆراک و میوەی خراپبوو دەگیرێت و لەناو دەبرێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan