ئابووری
دوو مووچه‌ى ئه‌مساڵ ده‌فه‌وتێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى وته‌ى چه‌ندین په‌رله‌مانتار و به‌رپرسى حكومه‌تى هه‌رێم، مووچه‌ى دوو مانگى ئه‌مساڵى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت به هه‌مان شێوه‌ى 11 ساڵى رابردوو.
رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ كاروبارى دارایی رایگه‌یاند "مووچه‌ى مانگى 11 و 12 و ئه‌مساڵى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌بێته ئه‌مانه‌ت بۆ ساڵى داهاتوو".
ئه‌و قسه‌ى به‌رپرسه حكومییه‌كه واته ئه‌مساڵ فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ى ئه‌و دوو مانگه وه‌رناگرن و به‌هه‌مان شێوه ده‌بێته پاشه‌كه‌وت وه‌ك ئه‌وه‌ى 11 ساڵه ده‌كرێت.
لاى خۆیه‌وه به‌نگین رێكانى، وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى حكومه‌تى عیراق له پشكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند "قورسه ئه‌و چوار مووچه‌ى كه ئه‌مساڵ ماوه، هه‌ر چوارى دابه‌شبكرێت تا كۆتایی ساڵ".
لاى خۆیه‌وه كاروان سابیر، شاره‌زاى بوارى دارایی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هۆكارى دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، یان له حاڵه‌تى پاشه‌كه‌وتكردن دوو مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، هۆكاره‌كه ته‌نها حكومه‌تى هه‌رێمه، چونكه كه‌مته‌رخه‌مى ده‌كات له ناردنى داهاتى نانه‌وتى بۆ به‌غدا، به‌غداش داوایكردووه مانگانه هه‌رێم داهات ره‌وانه بكات بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران خه‌رجبكرێت".
ع
بیروڕا


