ئابووری
سلێمانى 48 ملیارى ره‌وانه‌ى هه‌ولێر كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بانكى هه‌رێم له سلێمانى، داهاتى نانه‌وتى بۆ مانگى نۆ ره‌وانه‌ى هه‌ولێر كرد.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بانكى هه‌رێم له سلێمانى، بڕى 48 ملیار دینارى له به‌شه داهاتى سنوره‌كه له چوارچێوه‌ى 120 ملیارى داهاتى نانه‌وتى هه‌رێم، ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم كرد".
بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بڕى 120 ملیار دینار له داهاتى ناوخۆ ره‌وانه‌ى به‌غدا بكرێت بۆ مووچه‌ى مانگى نۆ.
دوێنێ سێشه‌ممه، مه‌ودا میدیا له زارى به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه "له‌دواى ناردنى داهاتى نانه‌وتى بۆ به‌غدا، له كۆتایی ئه‌م هه‌فته، یان سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو، مووچه‌ى مانگى نۆ ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كرێت".
ع
بیروڕا


