ئینستتیوتى نارین
ئێران كه‌وته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
میدیا فه‌رمى ئێران ئاماده‌باشى وڵاته‌كه‌ى بۆ ئه‌گه‌رى هێرشى ئیسرائیل راگه‌یاند و ده‌ڵێت، پانزه شوێنى ئیسرائیل دیاریكراون بۆ ئه‌وه‌ى هێرشیان بكرێته‌سه‌ر.
ئاژانسى میهرى ئێران بڵاویكرده‌وه "لە ئەگەری دەستدرێژیی دوبارەی رژیمی ئیسرائیل، سوپای پاسدارانی ئێران 15 ناوەندی هەستیاری ئابووریی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات".
باس له‌وه‌شكراوه "لە شەڕی 12 رۆژەدا، چەندین ناوەندی گرنگی ئابووری و وزەی وەک پاڵاوگەی حەیفا، وزەخانەی ئەشدۆد، لە لایەن ئێرانەوە کرایە ئامانج و ئێستا نۆرەی ئەم 15 ناوەندە هەستیارە ئابوورییەیە".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "ئه‌و پانزه شوێنه کێڵگەکانی گازیی کاریش، تامار و لۆڤیاتان، پاڵاوگە نەوتییەکانی حەیفا و ئەشدۆد، کێڵگە نەوتییەکانی مەجد و حێلتێس، وزەخانەگەلی کارەبایی هاگیت، ئۆروەت ڕابین، ئەشکۆڵ، رۆتێنبێرگ، گرێز و رامت هواف، و تێرمیناڵ و هوماری نەوتییەکانی ئەشکلۆن و ئیلات".
ع
بیروڕا


