ئابووری
ئاستى ئاوى به‌نداوى دوكان و ده‌ربه‌ندیخان زیادینه‌كردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم رایگه‌یاند، باران بارینى ئه‌م هه‌فته‌یه هیچ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاوى هه‌ردوو به‌نداوى دوكان و ده‌ربه‌ندیخان نه‌بووه.
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و شه‌پۆله باران بارینه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه كه هه‌رێمى گرته‌وه، هیچ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاوى به‌نداوى دوكان و ده‌ربه‌ندیخان نه‌بووه".
وتیشى "باران بارینه‌كه به‌و راده‌یه نه‌بووه ببێته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاوى ئه‌و دوو به‌نداوه‌و كاریگه‌ریی نه‌بووه".
روونى كردووه "ئێستا ئاوى گلدراوه له به‌نداوى دوكان یه‌ك ملیار مه‌ترسێجایه له كۆى 7 ملیار، ئاوى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان یه‌ك ملیار‌و 200 ملیۆن مه‌ترسێجایه له كۆى سێ ملیار مه‌ترسێجا، داهاتى ئاو، واته ئه‌و ئاوه‌ى له چركه‌یه‌كدا ده‌ڕژێته سه‌ر هه‌ردوو به‌نداو كه‌متره له‌و ئاوه‌ى كه له چركه‌یه‌دا به‌رده‌درێته‌وه".
ع
بیروڕا


