ئابووری
تێچووى مووچه‌ى مانگانه له‌سه‌ر به‌غدا 280 ملیار دیناره
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێستا نه‌وتى هه‌رێم ده‌فرۆشرێت، تێچووى مووچه‌ى مانگانه‌ى هه‌رێم له‌سه‌ر به‌غدا زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه.
د. ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند "لە دوای کەوتنەبواری جێبەجێکردنی رێکەوتنامەی سێقۆڵی هەناردەی نەوتی هەرێم، لە ئێستادا هەرێم بە داهاتی نەوت و نانەوتی خۆی مانگانە بڕی 665 ملیار دینار بە کاش دەخاتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی عیراقی فیدڕاڵ، بەم شێوەیەش هەرێم بە داهاتی خۆی بە رێژەی 71% ی تێچووی مووچەی مانگانە دابین دەکات".
وتیشى "بە گوێرەی دوا لێدوانی ئەمڕۆی بەڕێوەبەری گشتیی نەوتی باکور بڕی 200 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم لە لایەن کۆمپانیای سۆمۆ دەفرۆشرێت کە داهاتی کاشی مانگانەی فرۆشتنی ئەم بڕە نەوتە (بە نرخی ئەمڕۆی نەوتی برێنت 64.79$) دەکاتە (545 ملیار) دینار مانگانە، کە داهاتەکەی هەمووی بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵە".
هه‌روه‌ها "بڕی 120 ملیار دیناری دیکەی مانگانە وەک بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بە کاش دەخرێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی عیراق، خەرجی مووچەی مانگانەی هەرێم لەسەر وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ 945 ملیار دینارە، به ده‌ركردنى ئه‌وانه تێچووى مووچه‌ى هه‌رێم 280 ملیار دیناره".
ع
بیروڕا


