عیراقی
80 تانه له‌باره‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن تۆماركراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق رایگه‌یاند، ده‌یان تانه له‌باره‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق تۆماركراوه و چه‌ند رۆژێكى كه‌مى ماوه.
جومانە غه‌لای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له دواى ئاشكراكردنى كورسیی لایه‌نه‌كان بۆ په‌رله‌مانى عیراق له لاین كۆمسیۆنى عیراق، تۆماركردنى تانه و سكاڵا بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ به‌رده‌ستكراوه و تا ئێستا ژماره‌یه‌ك تانه تۆماركراون".
وتیشى "ژمارەی تانەكان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان تا ئێستا 80 تانەیه و ره‌نگه زیاتریش بكرێن".
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی رۆژی 17ی ئەم مانگە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقى به فه‌رمى ئاشكراكرد.
ع
بیروڕا


