کوردستانی

له‌ هه‌ولێر به‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌كان وتراوه‌ موه‌لیده‌كان لاببه‌ن به‌ڵام وایه‌ره‌كان با بمێنن

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ هه‌ولێر به‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌كان وتراوه‌ موه‌لیده‌كان لاببه‌ن به‌ڵام وایه‌ره‌كان با بمێنن

مه‌ودا میدیا-

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتارى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، له‌ هه‌ولێر به‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌ى گه‌ڕه‌كه‌كان وتراوه‌ موه‌لیده‌كان لاببه‌ن، به‌ڵام با وایه‌ره‌كان بمێنن، ده‌یانه‌وێت خۆیان موه‌لیده‌ دابنێن.

ده‌قى یاداشتى خاوه‌ن موه‌لیده‌كانى هه‌ولێر:

 ئێمە وەکو خاوەن مۆلیدەکانی شاری هەولێر داوای بەدەنگەوە هاتنی جەنابت دەکەین لەسەر ئەو زوڵمەی کە لە ئێمە دەکرێت تکایە بۆ هەموو رای گشتی رای بگەینە کە ئەو دەسەڵاتە چ زوڵمێک لە هاوڵاتیانی خۆی دەکات کاک حاجی گیان ماوەی دوو ڕۆژە تەلەفۆن بۆ خاوەن مۆلیدەکان دەکرێت بە ناوی پرۆژەی رووناکی پێمان دەڵین تۆ فلانەکەسی خاوەن مۆلیدەی فلانە گەرەکی تکایە لەم ڕۆوە گرێبەستی تۆ لەگەل حکومەت وپرۆژەی رووناکی کۆتایی پێهات چیتر مافت نەمایە لەسەر حکومەت هەرکات کارەبای نیشتیمانیش پچرا تۆ ناتوانیت مۆلیدەکەت داگیرسێنی چونکە هیچ شایستە داراییەکت بۆ سەرف ناکرێت وە پێشمان دەڵێن لە کاتی هەلگرتنی مۆلیدەکەت تەنها دەتوانی مۆلیدەکانت دەربهێنی بۆت نیە بە هیچ شێوەیەک کێبلەکانت لێکەیتەوەیان بیناکەت تێکبدەی  لەکاتێکدا ئێمە زانیاریمان هەیە کە ئەوان نیازیان هەیە دوای لادانی مۆلیدەکانی خۆمان ئەوان خۆیان مۆلیدە لە شوێنی ئێمە دادەنێن دوایی ئێمەش کوری ئەم وڵاتەینە ئاخر چ ویژدان ودەسەڵاتێک قەبول دەکات تۆ رسقی کەسێک ببڕی کە بایی چەندان دەفتەر دۆلار بێت بەبێ هیچ قەرەبویەک وهیچ هاوکاریەک تکایە با بەس بێت چاو بڕین لە رسقی خەلکی کاسب وهەژار ئێستا چەندان خاوەن مۆلیدە هەیە پێش دەستپێکردنی پرۆژەی رووناکی خانو زێڕی خێزان ومندالی خۆی فرۆشتوە ئاخ چ مەنتقێکی تێدایە تۆ بێی هەروا بە سووک سانایی پێی بلێ یەڵا خوا حافیز بۆ مالێ تکایە تکایە کاک علی دەنگمان بگەینە ئەو زوڵمە تەعدایەکەی ئاشکرایە لەو خەلکە دەکرێت زۆر سوپاس 

ع
Qaiwan
Qaiwan