گێتی
تەندروستی سلێمانی: حاڵەتمان هەیە گومان دەکرێت جۆری کۆرۆنای دێلتا بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان بەگشتی حاڵه‌تمان هه‌یه به‌گومانین لێی که ئه‌و جۆره‌ی کۆرۆنا (دێڵتای) هه‌بێت.
یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی سلێمانی بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند "بابه‌تی کۆرۆنا هه‌میشه وتومانه گۆڕانکاری به‌سه‌ر جۆره‌که‌یدا دێت یاخود زۆرجار ده‌توانم بڵێم گۆڕانکاری به‌سه‌ر شێوازی بڵاوبوونه‌وه‌که‌یدا دێت و ناتوانین بڵێین لە 100% ئەو حاڵەتە نوێیەی کۆرۆنا (دێلتایە)، بەڵام ئه‌گه‌ر ئێستاش حاڵه‌ت نه‌بێت (کۆرۆنای دێلتا) له داهاتوودا حاڵه‌ت هه‌رده‌بێت".
ئەوەشی خستووتەڕوو، تاکه چاره‌سه‌ر بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی بابه‌تی کۆرۆنا یه‌که‌م شت هه‌موو که‌سێک بتوانێت جێبه‌جێی بکات تاکپارێزییه پاشان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابین که زۆرترین هاوڵاتی پێکوته‌ی کۆرۆنای پێبگات، به‌ڵام ڕه‌نگه ئێمه نه‌توانین پێکوتە بۆ هەموو هاوڵاتیان دابین بکەین، به‌ڵام ده‌توانرێت 100% هه‌موو دانیشتوانی شارێک یان وڵاتێک بتوانن رێکاره‌کانی خۆپارێزی بگرنه‌به‌ر که ره‌نگه ته‌نها به ماسکێک بێت"
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئاماره‌کانی تووشبووان بە کۆرۆنا ئه‌گه‌ر به‌مشێوازه بێت جارێکی تر نه‌خۆشخانه‌کان پڕده‌بنه‌وه، بیریشمان نه‌چێت کۆرۆنا کۆتایی نه‌هاتوه ته‌نها ئه‌وه بووه ئاماره‌کان له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌کی ئاسۆیی رۆیشتوه و هه‌ڵکشان نه‌بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی له دوێنێ و چه‌ند رۆژی رابردوو جارێکی تر ئاماره‌کان هه‌ڵکشانی بینییه‌وه".
یاد نەقشبەندی جەختیکردەوە "پێشبینی ده‌کرێت ئه‌و شه‌پۆله نوێیه‌ی هه‌یه 100% هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی به‌تایبه‌تی لێی بێبه‌ش نابێت، ئه‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌رمانه ته‌نها بڵاوکردنه‌وه‌ی رێنماییه‌کانه، هیچ گۆڕانکارییه‌ک نه له‌شێوازی چاره‌سه‌ر نه له شێوازی رێنماییه‌کانی خۆپارێزی نه‌هاتووه، رێکار و چارەسەرەکان هامان شتن".
باسی لەوەشکرد، ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتواندرێت پێی بووترێت شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنایە زۆرجار گۆڕانکاری له جۆری ڤایرۆسه‌که خۆیدا ده‌کات بۆ زیاتر مانه‌وه، ڤایرۆسه‌که شه‌ڕی مانه‌وه ده‌کات ئه‌مه ده‌توانرێت پێی بووترێت شه‌پۆلێکی نوێ.
سەبارەت بە هۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوان بە کۆرۆنا، د.دیار نەقشبەنی دەڵێت "لە 100%هۆکاری یه‌که‌م پابه‌ندنه‌بوونی هاوڵاتییانه به رێکاره‌کانی خۆپارێزی که ئه‌مه شتێکه جێی موناقه‌شه نییه منیش و بیسه‌ر و خوێنه‌ری به‌ڕێزیش دڵنیایه له‌وه‌ی شتێک نه‌ماوه ده‌توانم بڵێم تاکپارێزیه‌وه و بوونی نییه بێگومان جارێکی تر هه‌ڵکشان رووده‌داته‌وه، هه‌ڵکشانیش رووبداته‌وه به‌هه‌مان شێوه ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی که له‌ناو نه‌خۆشخانه‌کان داخل ده‌بن زیاد ده‌بێته‌وه و جارێکی تر وای لێدێت دیسانه‌وه هه‌تا ژماره‌ی تووشبوون زیاتر بێت ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌رزده‌بێته‌وه".
دەربارەی بوونی جۆرە گۆڕاوە نوێیەکەی کۆرۆنا (دێلتا) دەڵێت "ئێمه لە هەرێمی کوردستان بەگشتی حاڵه‌تمان هه‌یه به‌گومانین لێی که ئه‌و جۆره‌ی هه‌بێت به‌سوپاسه‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش جۆری ئه‌و پشکنینه‌ی که پێویسته یان ئه‌و پشکنینه‌ی تایبه‌تمه‌نده به‌و جۆره ئاماده‌کراوه".
روونیشیکردەوە، سێ شت گرنگه بۆ ئه‌م بابه‌ته یه‌که‌م جۆری چاره‌سه‌ره‌که که هه‌مان ئه‌و چاره‌سه‌ره‌یه که له رابردوو به‌کاردێت، رێکاری خۆپارێزی هه‌مان شته، هەروەها پێکوته‌ش هه‌ر هه‌مان ئه‌و پێکوته‌یه که به‌کاردێت و له جیهاندا هه‌موو رێککه‌وتوون له‌سه‌ری رێکخراوه ته‌ندروستییه جیهانییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه گرنگه به‌لامانه‌وه ئه‌گه‌ر جۆری تریش بێت.
ر.ر