ئابووری
رێکخراوی ئۆپێک رەزامەندی لەسەر زیادکردنی بەرهەمی نەوت نیشاندا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وڵاتانی ئەندام لەرێکخراوی ئۆپێک پڵەس لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا، رەزامەندییان لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەربڕی.
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی تەمووزی 2021 رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک پڵەس) رەزامەندی لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەربڕی بۆ مانگی ئابی داهاتوو، هاوکات چەند بڕیارێکی نوێشیان دەرکرد.
بە پێی زانیارییەکان، ئەوبڕیارە بێجگە لە ئەندامانی رێکخراوەکە رەزامەندی ئیماراتیشی بەدەستهێناوە بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەم بۆ 3.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە.
بە پێی زانیارییەکان، ئەوبڕیارە بێجگە لە ئەندامانی رێکخراوەکە رەزامەندی ئیماراتیشی بەدەستهێناوە بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەم بۆ 3.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە.
لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، 150 هەزار بەرمیلی رۆژانە بۆ بڕی دیاریکراوی هەریەک لە عیراق و کوەیت زیادکراوە.
ر.ر