کوردستانی

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی كۆتایی هات

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی كۆتایی هات
مه‌ودا میدیا-

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی له‌ شاری سلێمانی كۆتایی هات و بڕیاره‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی درێژه‌ی هه‌بێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2ی شوباتی 2020 كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ شاری سلێمانی كۆتایی هات و بڕیاره‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی درێژه‌ی هه‌بێت بۆ په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی.

ماوه‌ی 2 رۆژه‌ له‌ شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ شاری سلێمانی درێژه‌ی هه‌یه‌ و تا ئێستا زیاتر له‌ 20 خاڵی په‌یڕه‌وه‌كه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه‌ و راو سه‌ره‌نجی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی له‌سه‌ریان وه‌رگیراوه‌.
Qaiwan
Qaiwan