ئابووری
نوێترین زانیاری لەسەر نەمانی لێبڕینی مووچە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کەناڵی رووداو لە زاری سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "پاش جەژن دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و یان لێبڕینی مووچە نامێنێت یان لێبڕینەکە زۆر کەمدەکرێتەوە".
کەناڵی رووداو لە زاری سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "پاش جەژن دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و یان لێبڕینی مووچە نامێنێت یان لێبڕینەکە زۆر کەمدەکرێتەوە".
بەپیی زانیارییەکانی مەودا میدیا رۆژی 25ی ئەم مانگە دەست بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت و لە چەند رۆژی رابردووشدا وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هەموو هەوڵی حکومەت بۆ ئەوەیە لێبڕینی مووچە نەهێڵێت و تاوەکو کۆتایی هەفتەش بڕیاری کۆتایی لەوبارەیەوە دەدرێت، کاری لەپێشینەی حکومەت دابەشکردنی مووچەیە بەبێ لێبڕین، بەمەرجێ بەغدا بەردەوام بێت لە ناردنی 200 ملیارەکە، نەک مانگێک بدرێت و دواتر بەربەستی بۆ دروستبکرێت".
ئەوە لەکاتێکدایە له دواى چهند مانگێک له دهستبهکاربوونى کابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێم بە هۆکاری قەیرانی دارایی و کەمی داهات، لێبڕینى مووچه بهرێژهى 21٪ دهستیپێکرد.