گێتی

خۆپیشاندەرانی خوزستان خامنەییان وەدەنگهێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆپیشاندەرانی خوزستان خامنەییان وەدەنگهێنا
مەودا میدیا-

رابەری باڵای ئێران لە پەیامێکدا داوا لە کاربەدەستانی حکومەت دەکات بەدەنگ داواکاری خۆپیشاندەرانی خوزستانەوە بچن.

خامنەیی، رابەری باڵای ئێران لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام داوای لە کاربەدەستانی حوکەمەتەکەی کرد بەدەنگ داواکاری خۆپیشاندەرانی خوزستانەوە بچن کە چەند رۆژێکە ناڕەزایەتی خۆیان دەردەبڕن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە بەدەنگەوەچوونی خەڵک و چارەسەرکردنی کێشەکانیان لە ئەرکە گرنگەکانی بەرپرسانە و دەبێت جێبەجێی بکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ماوەی چەند رۆژێکە لە پارێزگای خوزستانی ئێران خۆپیشاندان دژی کەمی ئاو بەرێوەدەچێت و چالاکوانان ئاماژە بەوە دەکەن کە حکومەتی ئێران بە درووستکردنی بەنداو وایکردووە ئاوی پارێزگاکەیان بۆ ناوچەکانی تری ئێران بگوازرێتەوە.

خوزستان پارێزگایەکی گەورەی ئێرانە و زۆرینەی دانیشتوانەکەی عەرەبن و کەمینەیەکی کوردی لوڕی بەختیاریش هاوشانی چەند پێکهاتەیەکی دیکەی تێدا دەژین.

ب.م