گێتی

سوریا: هێرشێکی ئیسرائیلمان تێکشکاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوریا: هێرشێکی ئیسرائیلمان تێکشکاند
مەودا میدیا-

ئاژانسی فەرمی حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە کە سیستمی بەرگری ئەو وڵاتە توانیویەتی شکست بە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بهێنێت.

ئاژانسی سانای سەر بە حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە کە 19ی ئەم مانگە ئیسرائیل بە حەوت مووشەک هێرشی کردووەتە سەر سوریا.

ئاماژەی بەوەشکردووە هێرشەکە بە ئاراستەی شاری "حمس" بووە و لەلایەن سیستمی بەرگری سوریاوە تێکشکێنراوە.

ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی ئاڵۆزییەکانی سوریا کە لە ساڵی 2011ەوە دەستیپێکردووە و تائێستا بەردەوامییان هەیە.

ب.م 

زۆرترین خوێندنەوە