کوردستانی

بەلەمێک لە دەریای ئیجە بە 45 سەرنشینەوە نقومبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەلەمێک لە دەریای ئیجە بە 45 سەرنشینەوە نقومبوو
مەودا میدیا-

نوێنەری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە یۆنان ئاشکرایکرد دوێنێ بەلەمێکی کۆچبەران بە 45 سەرنشینەوە کە زۆرینەیان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن لە دەریای ئیجە نقوم بوو تا ئێستا نۆ کەسیان بێ سەروشوێنن.

رەوا بابان, نوێنەری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە یۆنان رایگەیاند "ئێوارەی دوێنی پێنجشەممە 22ی تەمووزی 2021 بەلەمێک بە 45 کۆچبەرەوە کە زۆرینەیان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن لە تورکیاوە بەرەو یۆنان بەڕێکەوت و لە نزیک دورگەی "کریتی" سەر بە یۆنان بەھۆی شەپۆلی ئاوەوە یەختەکەیان ژێر ئاو کەوت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەو 45 کۆچبەرە نۆ کەسیان تا ئێستا بێسەروشوێنن و 36 کەسی تریشیان رزگارکراون، ژمارەیەک لە رزگارکراوەکان کوردی شارەکانی ھەرێمن، تائێستا نازانرێت لەناو بێسەروشوێنەکان کورد ھەیە یاخود نا".

ناوبراو وتی "گەڕان بە دوای بێسەروشوێنەکان بەردەوامە و ئەمڕۆش پۆلیسی دەریاوانی یۆنان بە کۆپتەر و کەشتی گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانە ئەنجام دەدات".

س.س