گێتی
وتەبێژی تاڵیبان: رێ لە خوێندن و کارکردنی کچان و ژنان ناگرین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی تاڵیبان رایگەیاند، لە حکومەتێکی نوێی ئەفغانستاندا رێگە بە خوێندنی کچان، کارکردنی ژنان و بەشداری سیاسی ژنان دەدرێت.
لە هەواڵێکی دەنگی ئەمەریکادا هاتووە، سوهەیل شاهین وتەبێژی تاڵیبان رایگەیاندووە، تاڵیبان نایەوێت دەسەڵات قۆرخ بکات، بەڵام جەختیش لەوە دەکاتەوە ئاشتی لە ئەفغانستاندا نایاتەدی هەتا ئەوکاتەی حکومەتێکی نوێ لە کابوڵ پێکنەهێندرێت و سەرۆک ئەشرەف غەنی لەسەر دەسەڵات لانەدرێت.
لە ماوەی چەند هەفتەی رابردودا تاڵیبان زۆر بە خێرایی چەند خاڵێکی سنوری ستراتیژی کۆنترۆڵ کردوە و هێرشەکانی بۆ سەر پایتەختیش چڕکردەوە لە کاتێکدا بەشی کۆتایی هێزەکانی ئەمەریکا و ناتۆ وڵاتەکەیان بە تەواوی جێ نەهێشتبوو.

20 ساڵ لەمەوبەر کاتێک بۆ دواین جار تاڵیبان دەسەڵاتی لەدەستدابوو ئەو کاتەی ئەوان زۆر بە توندی پەیڕەوای یاسای ئیسلامیان دەکرد و رێگەی خوێندنی کچانیان نەدادا و کارکردنی ژنانیان قەدەغە کرد، ئەم پرسەش جارێکی دیکە بوەتە هۆی ترسی گەڕانەوەیان لە نێو زۆربەی ئەفغانییەکاندا.
ئەوە لە کاتێکدایە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و ناتۆ لە %95 ی کۆتایی پێهاتووە و بڕیارە لە 31 ی مانگی داهاتوودا پرۆسەی کشانەوەکە بە تەواوەتی کۆتایی پێبێت.
ر.ر