عارف قوربانی
كێشه‌ی كورد، كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه
ره‌نگه هه‌ریه‌ك له ئێمه به ده‌ربڕینێكی ساده ده‌یان جار ئه‌و پرسیاره‌مان له خۆمان كردبێت کە بۆچی كورد نه‌بووه به هیچ؟ ده‌بێت هۆكارێكی شاراوه له‌پشتی ئەوەوە هه‌بێت كه بۆچی هه‌ریه‌ك له گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه بوونه‌ته خاوه‌نی كیانی خۆیان و كورد هه‌ر به ژێرده‌سته‌یی ماوه‌ته‌وه؟ فارس و عه‌ره‌ب و تورك وه‌كو سێ دراوسێی له مێژینه‌ی كورد، هه‌ریه‌كه‌یان له قۆناغێكی جیاجیا هاتوونه‌ته ناوچه‌كه و توانیویانه ببنه خاوه‌ن ئیمپراتۆریه‌تی گه‌وره و نه‌ك هه‌ر حوكمی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر به‌شێكی زۆری دهوروبهریشیاندا سه‌پاندووه، كه‌چی كورد له‌سه‌ر جوگرافیا و نیشتمانی خۆشی نه‌یتوانیوە قه‌واره‌یه‌ك بۆ خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دروستبكات. زۆرجار لۆمه‌ی باب و باپیرانی خۆمان ده‌كه‌ین به‌وه‌ی له ناوخۆیاندا یه‌كگرتوو نه‌بوون، یان ده‌ڵێین نه‌یانتوانیوه كه‌ڵك له‌و هه‌لومه‌رجانه وه‌ربگرن كه بۆیان دروستبووه، مێژوونووس و ئهكادیمیستهكانیشمان زۆرجار له‌پاڵ یه‌كنه‌بوونی هۆز و تیره‌كانی كورد و ههڵنهكهوتنی سه‌ركرده، هۆكاره‌كه‌ی بۆ هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیا یاخود نه‌بوونی ده‌ریا له ته‌نیشتی كوردستان ده‌گێڕنه‌وه، به‌ڵام ئایا هه‌ر به‌ڕاستی ئەوانه هۆكارن كه كورد نه‌بووه به ده‌وڵه‌ت؟
ئایا هه‌موو ئەو میلله‌تانه‌ی توانیویانه ده‌وڵه‌ت دروستبكه‌ن یان بۆیان دروستكراوه، خاوه‌نی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیی له‌بار بوون، ئایا هه‌موو میلله‌تانی دنیا كه بوون به خاوه‌ن قه‌واره‌ی خۆیان، ده‌ریا له ته‌نیشتیانه‌وه بوو؟ بێگومان هیچ كام له‌و هۆكارانه راست نین و هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌بوون و نین. راسته كورد میلله‌تێكی ناته‌با بووه له‌ناو خۆیدا، به‌ڵام ئایا ئەو گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ی دیکەی دراوسێی كوردستان دۆخی پێكه‌وه‌یی كۆمه‌ڵایه‌تییان له كوردستان باشتر بووه وا ئەوان بوون به ده‌وڵه‌ت و كورد پێی نه‌گه‌یشتووه؟ بێگومان ئەوه‌ش ناڕاسته كه بوترێت دۆخی عه‌ره‌ب و میلله‌تانی دیکە له رابردوودا له‌ناو خۆیاندا له كورد باشتر بوون. هه‌روه‌ك ئەوه‌ش ناڕاسته كه بوترێت كورد سه‌ركرده‌ی تێدا هه‌ڵنه‌كه‌وتووه.
ئەگەر زۆریش نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ قووڵایی مێژوو، كۆتایی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م و ده‌ستپێكی نه‌خشه‌كێشانه‌وه‌ی ئەم ناوچه‌یه وه‌ربگرین كه دوای شكستی خه‌لافه‌تی عوسمانی ده‌یان ده‌وڵه‌ت له ناوچه‌كه دروستكران، ده‌گه‌ینه باوه‌ڕێك هیچ كام له‌و هۆكارانه‌ی باس ده‌كرێن دروست نین بۆ وه‌ڵامی ئەو پرسیاره‌ی كورد بۆ نه‌بوو به ده‌وڵه‌ت؟ ئایا شێخ سه‌عیدی پیران رابه‌رێكی كه‌م بوو؟ ئایا شێخ مه‌حمود لاوازتر بوو له‌و سه‌رۆك خێڵ و عه‌شیره‌تانه‌ی عه‌ره‌ب؟ ئایا ئەو چه‌ندین وڵاته‌ی بۆ عه‌ره‌به‌كان دروستكران به‌هۆی ئەوه‌وه بوو كه سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌یان تێدا هه‌ڵكه‌وتبوو؟ ئایا لهبهرئەوە بوو كۆمه‌ڵگه‌ی خێڵهكییهكهیان وه‌لاوه نابوو، هه‌موو ببوون به‌یه‌ك؟ بێگومان نه‌خێر. ته‌نانه‌ت بۆ وڵاتێكی وه‌كو عیراق عه‌ره‌بێكیان نه له سوننه و نه له شیعه ده‌ستنه‌كه‌وت به‌كه‌ڵكی حوكمڕانییه‌كی رووكه‌شانه‌ی ژێر ئینتیدابی به‌ریتانیش بێت تاوەکو بیكه‌ن به سه‌رداری عیراق، چوون كه‌سێكیان بۆ هاوردهكرد و كردیان به مه‌لیكی عه‌ره‌به‌كان. سه‌رۆك و سه‌رداری زۆربه‌ی وڵاتانی تازه دامه‌زراو كه‌سانێك نه‌بوون كاریزما بووبن و له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگە و میلله‌ته‌كانی خۆیانه‌وه وه‌ك رابه‌رێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ركه‌وتبن. بگره زۆربه‌یان له سه‌رۆك خێڵێك زیاتر نه‌بوون، كه ئەوکات له‌ناو كورددا چه‌ندین رابه‌ری وه‌كو شێخ مه‌حمود و شێخ سه‌عیدی پیران و شێخ ته‌های شه‌مزینی و سمكۆی شكاك و چه‌ندینی دیکە هه‌بوون كه له ئاستی ئەوه‌دا بوون بتوانن ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ببەن، به‌ڵام هۆكاره راسته‌قینه‌كه ئەوه‌یه كه زلهێزه‌كانی جیهان و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی نه‌یانویستووه كورد ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێت.
ره‌نگه لێره‌دا پرسیاری دروست ئەوە بێت کە بۆچی بڕیاربه‌ده‌ستانی جیهان نه‌یانویستووه یان نه‌یانهێشتووه كورد ببێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێك له‌سه‌ر خاك و نیشتمانی خۆی، به‌ڵام به‌شێك له‌و نه‌ته‌وانه‌ی دیکە كه خاوه‌نی خاكی خۆشیان نه‌بوون، ده‌وڵه‌تیان بۆ دروستكردوون؟ دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی دروست بۆ ئەم پرسیاره ئەو هۆكاره سه‌ره‌كییه‌یه كه رێی له‌وه گرتووه كورد ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێت.
ئەگەر وه‌كو پرسیارێك بخرێته به‌رده‌می هه‌ر كامێكمان و لێمان بپرسن كێ جیهان به‌ڕێوه‌ده‌بات؟ بەبێ خۆماندووكردن و گه‌ڕان به‌دوای وه‌ڵامی راستدا، ده‌نووسین رۆژئاوا. ئایا رۆژئاوا به‌رژه‌وه‌ندیی له‌وه‌دایه رۆژهه‌ڵات سەقامگیر بێت؟ له‌به‌ر زۆر هۆكار، بێگومان نه‌خێر. كه‌واتە ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامێكی ساده‌ی هاوكێشه‌كه‌یه كه رۆژئاوا به‌شوێن ئەو هۆكارانه‌وه بێت كه ببن به‌هۆی نائارامی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات. بێگومان لێره‌شدا هۆكاره‌كان بۆ نائارامی ته‌نها مانه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد نییه، كێشه‌ی دیکە زۆرن و رۆژئاوا یاری له‌سه‌ر هه‌موویان ده‌كات؛ به‌ڵام ئەگه‌ر لێره‌دا ته‌نها نموونه‌یه‌كی به‌راوردكاری له‌نێوان كورد و جوو وه‌رگرین، وه‌كو سه‌رچاوه‌ی نائارامی و هاوكێشه‌ی واقیع پێچه‌وانه بكه‌ینه‌وه، چی ئه‌نجامێكمان ده‌ستده‌كه‌وێت. واتە با بیهێنینه پێشچاوی خۆمان كه ئێستا له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد ده‌وڵه‌تی نییه و بووه به سه‌رچاوه‌ی كێشه‌یه‌كی گه‌وره له رۆژهه‌ڵات و له‌به‌رئه‌وه‌ی جووش ده‌وڵه‌تێكی هه‌یه و بووه به سه‌رچاوه‌ی نائارامی بۆ به‌شێكی زۆری وڵاتانی ناوچه‌كه. ئەگه‌ر جوو ده‌وڵه‌تی نه‌بووایە، له كوێ و بۆ كێ ده‌بوو به سه‌رچاوه‌ی كێشه؟ ئەی ئەگه‌ر كورد كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكرایە، ئایا ده‌بوو به كێشه؟ بێگومان نه‌خێر. كه‌واتە تاوەکو بڕیاربه‌ده‌ستانی جیهان پێویستیان به‌وه بێت، ده‌بێت نائارامی و ململانێ له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات به‌رده‌وام بێت، كێشه‌ی كورد به چاره‌سه‌رنه‌كراوی ده‌هێڵنه‌وه، چونكه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی كێشه و ململانێكانی رۆژهه‌ڵات كێشه‌ی كورده.
لێره‌وه ده‌چمه سه‌ر ناونیشانی بابه‌ته‌كه‌م كه نووسیم كێشه‌ی كورد كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه، مه‌به‌ستم له‌وه نییه كه كێشه‌كه بووه به كێشه و خه‌می نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵكو كورد زیاتر له‌وه‌ی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌ی ناوچه‌كه هه‌یه، كێشه‌ی له‌گه‌ڵ بڕیاربه‌ده‌ستانی جیهان هه‌یه. دوو نموونه‌ی زۆر ساده باسده‌كه‌م كه یارمه‌تیی فراوانكردنه‌وه‌ی تێگه‌یشتنمان ده‌دات له ناسینه‌وه‌ی هۆكاری مانه‌وه‌ی كێشه‌كه‌مان. دوێنی میدیاكان باسیان له راپۆرتێكی دامه‌زراوه‌ی بنكۆڵكاریی به‌ریتانیا (Declassifid) كرد كه له پێگه‌ی (ده‌یلی مافریك) بڵاوكرابووه‌وه، حكومه‌تی به‌ریتانیا نزیكه‌ی 500 ملیۆن دۆلار یارمه‌تیی ئەو گرووپه چه‌كدارییانه‌ی سووریای داوه كه به‌شداربوون له گرتنی (عه‌فرین) و په‌لاماردانی ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان. نموونه‌ی دووه‌میش ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ سه‌رده‌می گشت‌پرسیی گه‌لی كوردستان له باشوور بۆ سه‌ربه‌خۆیی، پێش ئه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه هیچ هه‌ڵوێستێكی دژ به‌و پرۆسه‌یه ده‌رببڕن، سوید و پاشان به‌ریتانیا دژایه‌تییان كرد. ئەمه چیمان پێده‌ڵێت؟ به‌رژه‌وه‌ندیی به‌ریتانیا چییه له‌وه‌ی كۆمه‌كی ئەو چه‌كداره تووندڕه‌وانه بكات له داگیركردنی ئەو ناوچانه‌ی كورده‌كان به خوێن له‌ده‌ستی داعش پاراستبوویان، یاخود وڵاتێكی وه‌كو سوید ده‌بێت چی زیانێكی پێبگات ئەگه‌ر كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت؟
له‌م تێگه‌یشتنه‌وه بۆ سیاسه‌تی رۆژئاوا به‌رانبه‌ر به ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی مێژووی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دراوسێی كورد، گه‌یشتووم به‌و باوەڕەی له ئەنجامی توێژینه‌وه و وردبوونه‌وه‌ی قووڵی رۆژئاوا بۆ ناسینی كورد وه‌كو گه‌لێك كه توانای مانه‌وه و به‌رگریكردنی هه‌یه له ناسنامه‌كه‌ی و رێگریی توانه‌وه‌ی له‌ناو نه‌ته‌وه‌كانی دیکەدا، بڕیاریانداوه خاك و گه‌لی كورد دابه‌شبكه‌ن به‌سه‌ر وڵاتاندا تاوەکو سه‌قامگیری دروست نه‌بێت، چونكه نه‌ته‌وه‌ی دیکە زۆر بوون له ناوچه‌كه یاخود له‌ناو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دیکەدا توانه‌وه، یاخود رازی بوون به ژێرده‌سته‌یی و به‌گژ نه‌ته‌وه و وڵاتانی داگیركهریاندا نه‌چوونه‌وه، به‌ڵام كورد گه‌لێكه تاوەکو به ژێرده‌سته‌یی بمێنێته‌وه خه‌باتی بۆ رزگارییش به‌رده‌وام ده‌بێت. ئەمه‌ش بۆ رۆژئاوا خاڵێكی گرنگه كه نه‌هێڵن كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ململانێ به‌رده‌وام بێت.
بۆ ده‌رخستنی زیاتری سیاسه‌تی رۆژئاوا، ده‌كرێت دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سووریا و عیراق به‌یاد بهێنینه‌وه، سووریا زۆرینه‌ی سوننه بوون، ده‌سه‌ڵاتیاندا به شیعه. عیراقیش زۆرینه شیعه بوون، سوننه‌یان كرد به حاكم، بۆ ئه‌وه‌ی ململانێ له‌نێوان كه‌مینه‌ی حاكم و زۆرینه‌ی فه‌رامۆشكراودا به‌رده‌وام بێت. كوردیشیان بۆیه نه‌كرد به ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كام له‌و وڵاتانه سەقامگیر نه‌بێت.
خ.غ