جیهانی
ئەمریکا داوا لە حکومەتی عیراق دەکات لێکۆڵینەوە لەم کەسانە بکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا داوا لە حکومەتی عیراق دەکات لێکۆڵینەوە لەو کەسان بکات کە بەو شێوە وەحشیگەرییە پەلاماری خۆپیشاندەرانیان داوە.
دەیڤد شینكەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند "بەكارھێنانی ھێزی لە رادەبەدەر دژ بە خۆپیشاندەران لە رۆژانی رابردوودا لە ناسریە، ترسێنەر و تۆقێنەر بووە و جێگای سەر سوڕمانە".
شینکەر داوایەکی ئاراستەی حكومەتی عیراق كرد و وتی "لێكۆڵینەوە لەو كەسانە بكات و سزایان بدات كە ھەوڵداوە بەو شێوە وەحشیگەرییە وەڵامی خۆپیشاندەرانی ئاشتییانە بدەنەوە".
ئەمەش دوای ئەوە دێت، لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی شاری ناسرییەدا زیاتر لە 30 خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە 200 خۆپیشاندەری دیکە برینداربوون.