کوردستانی
یەکێتی و گۆڕان لە کۆبوونەوەدان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ کۆبوونەوەی یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و عومەر سەید عەلی، رێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوەدەچێت، ئەگەر زۆرە پرسی یەكلاییكردنەوەی پۆستی سەرۆكی هاوپەیمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنەكانی عیراق تاوتوێ بكەن.
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا کۆبوونەوەکە لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەڕێوەدەچێت، تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق دەکرێت، یەکێتی و گۆڕان هاوپەیمانێتییەکیان بەناوی (هاوپەیمانی کوردستان) بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عیراق دروستکردووە، لە پێشتردا لاهور شێخ جەنگی سەرۆکایەتی هاوپەیمانێتییەکەی دەکرد، بەڵام بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سەرۆکایەتی هاوپەیمانێتییەکە کشایەوە ئەگەری زۆرە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا سەرۆکێکی نوێ بۆ هاو پەیمانێتییەکە دیاری بکەن.
هەر بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست مەودا میدیا کەووتووە بڕیارە سەرۆکایەتی هاوپەیمانێتییەکە بە قوباد تاڵەبانی بسپێردرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەگەری دواخستی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق، ئێستا لە هەموو کاتێکی تر بەهێزترە و ژمارەی ئەو لایەنانەی بایکۆتی پرۆسەکە دەکەن یاخود داوای دواخستی دەکەن، تادێت روو لە زیادبوون دەکات.
ر.ر
بیروڕا



