کوردستانی

دانیشتنی دادگایی کردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشکى دواخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دانیشتنی دادگایی کردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشکى دواخرا
مەودا میدیا-

دانيشتنى دادگاى لەسەر دۆسیەى بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشکی دواخرا سەرۆکی تیمی پارێزەرانی  گیراوانی بادینانیش دەڵێت،  بەهۆی ئاماددە نەبوونی یەكێک لە شاهیدەکان داوامانکردووە پرۆسەکە دوابخرێت . 

بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە پرۆسەی دادگایکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشکی بەڕێوەبچێت، بەڵام پرۆسەی دادگاییەکا دواخرا، بەشدار حەسن، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی دەستگیرکراوانی بادینان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەوەی ئەوە کەسەی کە کرابوو بە شاهید بەسەر مامۆستا بەدەل بەرواری ئامادە نەبوو لە هۆڵی دادگا وەک تیمی پارێزەران داوامانکرد پرۆسەکە بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێت".

لای خۆشییەوە عەلى حەمەساڵح، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان و بەشداربووى دانیشتنى دادگا رایگەیاند "بەبێ بوونی ھیچ بەڵگەیەک لەسەر بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشکی دانیشتنی دادگا دواخرا".

هاوکات ئاسۆ هاشم، پارێزەرى دەستگیرکراوانى بادینان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر تاوانبارکردنیان، بۆیە چاوەڕێ دەکەن لە دانیشتنى داهاتوو هەردوو چالاکوان ئازاد بکرێن".

ر.ر

Qaiwan
Qaiwan