کوردستانی
بەفەرمی؛ یەکێتی و گۆڕان سەرۆکی نوێی لیستە هاوبەشەکەیان دەستنیشانکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
میدیای فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاویکردەوە کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕاندا بڕیارداروە قوباد تاڵەبانی ببێتە سەرۆکی لیسیتی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوینەرانی عیراق.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تەمووزی 2021 لە مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و عومەر سەید عەلی، رێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوەی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوو.

میدیایی فەرمی گۆڕان رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا یەكێتی و گۆڕان بڕیاریاندا قوباد تاڵەبانی بكرێتە سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستان.
یەکێتی و گۆڕان هاوپەیمانێتییەکیان بەناوی (هاوپەیمانی کوردستان) بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عیراق دروستکردووە، لە پێشتردا لاهور شێخ جەنگی سەرۆکایەتی هاوپەیمانێتییەکەی دەکرد، بەڵام بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سەرۆکایەتی هاوپەیمانێتییەکە کشایەوە و ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا یەکێتی و گۆڕان سەرۆکی نوێی هاوپەیمانێتییەکەیان دیاریکرد.

بیروڕا