کوردستانی

‎هەڵەبجە؛ تووشبوویەکی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا و 16ی دیکەش دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە

مەودا میدیا - سلێمانی |


‎هەڵەبجە؛ تووشبوویەکی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا و 16ی دیکەش دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە
مەودا میدیا-

 وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستی ھەڵەبجە رایگەیاند، توشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ژنێکی تەمەن 61 ساڵە گیانی لەدەستدا و 16 تووشبووش دۆخی تەندروستیان نا جێگیرە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی تەمووزی 2021 شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستی ھەڵەبجە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، ئەمڕۆ تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ژنێکی تەمەن 61 ساڵە ماوەی چەند رۆژێکە لە نەخۆشخانەی وەفا داخڵ بووە بە ھۆی سەختی تووشبوونەکەی گیانی لەدەستدا، بەمەش ئاماری گیان لەدەستدان بۆ 158 کەس بەرز بووەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە سەرەتای مانگی حەوتەوە زیاد لە 250 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و لەو رێژەیەش زیاد لە 60 تووشبوو لە نەخۆشخانەی وەفا داخڵ کراون و حەوت حاڵەتی گیان لەدەستدان ھەبووە. 

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا لە نەخۆشخانەی وەفا 16 کەس داخڵبوون باری تەندروستی سەرجەمیان ناجێگیرە و دوو لە نەخۆشەکان لە بەشی چاودێری چڕ لە ژێر ئامێری ھەناسەدانی دەستکرددان

ر. ر

 

Qaiwan
Qaiwan