کوردستانی

وەزیری ناوخۆ هۆشداری لە راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری ناوخۆ هۆشداری لە راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ دەدات
مەودا میدیا-

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەگەر ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا وەك ئێستا بەردەوام بێت و هاوڵاتییان پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی نەبن، ناچارین قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تەمووزی 2021 رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەگەر ژمارەی تووشبووان ھەر وەكو ئێستا بەردەوام بێت و خەڵك پابەندنەبێت بە رێنمایەكان، ناچارین ھەموو رێكارێك بگرینەبەر یەکێک لەوانەش قەدەغەی ھاتوچۆیە".

ماوەی چەند رۆژێكە ژمارەی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كورستان لە هەڵكشاندایە و دوێنێ‌ 3 هەزار و 468 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و 19 تووشبووی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستدا.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan